١ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ٠٧:٢٤
جەختی پەرلەمانی عەرەبی لە سەر پێویستیی کۆتای ھاتنی داگیرکرانی زەوی و زاری فەلەستینییەکان

پەرلەمانی عەرەبی لە سەر پشتگری و پشتیوانیی خۆی لە ئارمانجی گەلی فەلەستین جەختی کردو داوای لە ڕژێمی زایونی کرد کە داگیرکرانی زەوی و زاری فەلەستینییەکان کۆتایی پێ بێنێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - پەرلەمانی عەرەبی لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی گەییشتنی «ڕۆژی جیھانیی ڕاگەیەندرانی ھاوپشتی لەگەڵ گەلی فەلەستین» ڕایگەیاند: کێشەی فەلەستین ڕیشەی لە ناخ و جەستەی تەواوی عەرەبەکاندایەو بەردەوامیش وەک کێشەی سەرەکی و یەکەمی نێوان عەرەبەکان دەمێنێتەوە.

پەرلەمانی عەرەبی لە بەیاننامەکەی دا  داوای وەڕێ خرانی ڕاوەرگرتنێکی بەربڵاوی جەماوەری و دەوڵەتیی کرد بۆ ھاوپشتی ڕاگەیاندن لەگەڵ گەلی فەلەستین و یارمەتی دانیان بۆ دابین کردنی تەواوی پێداویستییە بنەماییە جۆربەجۆرەکان و بەشداری لە ڕەوتی بووژاندنەوەی کاولییەکانی سەرچاوەگرتوو لە ھێرشی لەشکریانی زایونی بۆ سەر زەوی و ماڵی فەلەستینییەکان و بە تایبەت غەززە.

پەرلەمانی عەرەبی داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییش کرد کە بانگێشتنی ھاوپشتی و ھەوڵدان بۆ داکۆکی لە گەلی فەلەستین بباتە واری جێبەجێ کردنەوە، چونکو دەرفەتێکە بۆ گەییشتنی گەلی فەلەستین بە ئاشتی و دادگەری .

ئەم پەرلەمانە جارێکی تر داوای سزادرانی ڕژێمی داگیرکەری زایونیی کرد لە بەر تێوەگلانی بە تاوانکاری دژی گەلی چەوساوەو بێ دەرەتانی فەلەستین.

342/